نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکەم بۆ ئاگربەست


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست بۆ وەستانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەم بۆ ئاگربەست".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "باوەڕی تەواوم بەوەیە کە تاکە رێگە بۆ سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گفتوگۆی گشتگیر و بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەنەکان".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکات بۆ پابەندبوونیان بە "دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و هەمەلایەنە رێککەوتوون و شەڕ رادەگیرێت".

پەیامی بۆ ئێران و ئیسرائیل نارد و وتی، "ئاگربەست کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تکایە پێشێلی مەکەن".


AM:10:40:24/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو