محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێران له‌ڕێگه‌ی پێكانی بنكه‌ی سه‌ربازی "عودێده‌وه" گۆڕانی گه‌وره‌ی دروست كردووه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئێران به پێكانی بنكه‌ی سه‌ربازی عودێد له قه‌ته‌ر گۆڕانی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا دروست كردووه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی ده‌رباره‌ی دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی:"كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی پێكانی بنكه‌ی سه‌ربازی عودێده‌وه له قه‌ته‌ر گۆڕانی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا دروست كردووه".
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات ده‌ڵێ: "باشترین وه‌ڵامی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یه چیتر تره‌مپ قسه نه‌كات و تا سبه‌ی بخه‌وێ".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود راشیگه‌یاندووه كه "ده‌ركه‌وت سه‌رۆكی ئیسرائیل ئه‌مریكای به‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌دا برد".
PM:10:36:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت