لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو برا کوژران
وێستگەنیوز-
بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە وەریگرتووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە گوندی سەی بێخان لە سنووری ناحیەی شێخ تەویل لە سنووری ئیدارەی گەرمیان سێ کەس دەبێتە شەڕیان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەو کەسانە تەقەی کردووە بەهۆیەوەیە دوو برا بە ناوەکانی "سەرهەنگ جەزا و محەمەد جەزا" کوژراون، دواتر بکوژەکە خۆشی دەکوژێت.
لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستییان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و تەرمەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراون.
PM:06:53:23/06/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت