لەبارەی پڕکردنی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
بنکەی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و داوایان لێدەکات فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم، بنکەی پسوڵەی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەکاتەوە کە چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆپڕکردنەوەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی.
ئاماژە بەوەکراوە، هاوڵاتییان دەتوانن ئەم هەفتەیەش فۆرمی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە و دوا وادە تا یەکی مانگی تەموز دەبێت و پێویستە پێش ئەو وادەیە هاوڵاتییان بەشداری بکەن بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانن سوودمەند بن لە بەشەخۆراکی مانگانە.
PM:06:05:23/06/2025
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت