سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى توركيا ده‌كات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵى گشتیی توركيا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بێت، له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها جووڵه‌ى هاتوچۆيان له سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا دواى داخرانى فڕۆكه‌خانه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركياى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارييه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتياران و هاوڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له خاڵه سنوورييه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركياى له هه‌رێمى كوردستان و تيمه‌كه‌ى كرد.
لاى خۆيه‌وه بكونسوڵى گشتيى توركيا، ئاماده‌ييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركياى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ گه‌شتياران و هاوڵاتييان و سه‌ردانيكه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له خاڵه سنوورييه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ده‌زگا و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له خاڵه سنوورييه‌كان كرد كه ته‌واوى ئاماده‌كارييان بۆ ئه‌و دۆخه كردووه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، باس كرد.
PM:03:55:23/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت