هەتا ئێستا هیچ لیستێکی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە کۆمیسیۆن نەکراوە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 6ـی 2025، وادەی وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی كاندیدەكان سێ رۆژ درێژكرایەوە، هەتا ئێستا هیچ لیستێکی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە کۆمیسیۆن نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کە لە هەر سێ ئۆفیسی سلێمانی، هەولێر و دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وەریگرتووە، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لیستێکی کوردستانی پێشکەش بە کۆمیسیۆن نەکراوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدوە وادەی درێژکردنەوەکە تا 26ـی ئەم مانگە بێت و ئەمە کۆتا وادەی درێژکردنەوەیە؛ ناتوانرێت و  لەوە زیاتر درێژبکرێتەوە.


PM:02:07:23/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو