عەلی حەمە ساڵح دوو داواکاریی بەغدا لە بەرامبەر ناردنى مووچە ئاشکرا دەکات
وێستگەنیوز_
عەلى حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دوو داواکاریی حکومەتى ناوەند لە بەرامبەر ناردنى مووچە بۆ مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
عەلى حەمە ساڵح دەڵێت، داواکاریی عێراق بۆ ناردنى مووچە بە جۆرێکە، نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت و بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەدات بە کۆمپانیاکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایەکى دیکە گەڕاندنەوەى 50%ى داهاتە فیدراڵییەکانە.
عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی: "ئەگەر نایدەن! بەدیلتان چیە؟ خەڵک چی دیکە تواناى ئەم دۆخەیان نیە".
کۆتایی مانگی حوزەیران نزیک بووەتەوە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە نەنێردراوە و دیار نییە کەی دەنێردرێت و دابەش دەکرێت.
PM:12:33:23/06/2025
ئهم بابهته 7980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت