له كۆبوونه‌وه‌ی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێم داوای چی كرا؟
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه "له كۆبوونه‌وه‌ی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوا له حكومه‌تی هه‌رێم كرا بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی بتوانێت پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات" كه خۆی له ته‌وتین و راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و ئه‌و بڕگانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، ده‌بینێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه سازكرد و تیایدا د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆمار، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماده‌ی بوون.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و كاردانه‌وه‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌كه تاووتوێكرا و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی سه‌روه‌ری و ئاسمانی عێراق یان به‌كارهێنانی بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ دووپاتكرایه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سودانی ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه دوژمنكاری ئاشكرای دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ركۆنه‌كرد، به‌و پێیه‌ی كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرا به‌په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كه و ڕێگریكردن له فراوانبوونی، و په‌نا بۆ دیالۆگ ببه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان. هاوكات نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به به‌ئامانجكردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌ربڕی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی، ئابووری، و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات، و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاستی ژیانی هاووڵاتیان تاوتوێ كران. هه‌روه‌ها باس له پرسی دابینكردنی بودجه‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، داواش له حكومه‌تی هه‌رێم كرا بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی بتوانێت پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات و كێشه‌كانی ماوه‌ته‌وه به پێی ده‌ستوور و یاسا چاره‌سه‌ر بكات".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه بۆ درێژه‌دان به پلانی یاسادانانی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنووسی یاساكان له‌م خوله‌ی ئێستادا".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامه‌كان كرا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و هه‌ڵبژاردنی عێراقییه‌كان بۆ نوێنه‌ره‌كانیان بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی له پاڵپشتیكردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی و دڵنیابوون له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراودا، و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاره‌ی سیاسی به‌كارده‌هێنن".
PM:09:53:22/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 4300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت