لەبارەی مووچەوە مەسرور بارزانی نامەیەکی بۆ بەغدا نارد
وێستگەنیوز_
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد نامەیەکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی گەیاندۆتە سەرۆک کۆمارو لایەنە حکومییە باڵاکانی بەغدا.
لەوبارەوە د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا نامەیەک لەبارەى کێشەى مووچەى فەرمانبەران دراوەتە سەرۆککۆمارى عێراق.
لەلایەکی ترەوە بەگوێرەى راگەیەندراوێکى سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد نامەیەکى (مەسرور بارزانى) سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستانى لەبارەى کێشەى مووچەى مووچەخۆران گەیاندە سەرۆککۆمارى عێراق.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەى چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق لەبارەى رەوشى گشتیى وڵات ئەنجامبدرێت و لەکۆبوونەوەکە ناوەڕۆکى نامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسدەکرێت.
PM:06:29:22/06/2025
ئهم بابهته 4892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت