دژی پێنەدانی مووچە خۆپیشاندان دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-

کەمئەندامان دژی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیان گردبوونەو و داوای دابەشکردنی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی کەمئەندامان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا دەکەن هەرچی زووە حکومەتی هەرێم مووچە دابەشبکات.

وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە دۆخی کەمئەندامان زۆر خراپە.

دوێنێش مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025، خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن دژی دابەشنەکردنی مووچە.

لە کۆتایی مانگی شەش نزیک دەبینەوە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی دیاریکراو نییە.


AM:10:29:22/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو