هه‌ژماری د. به‌رهه‌م ساڵح له ئێكس هاك كرا
وێستگه‌نیوز –
هه‌ژماری تایبه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق له پلاتفۆرمی ئێكس هاك كرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق له پلاتفۆرمی ئێكس هاك كرا و تیایدا ئاڵای رژێمی پێشووی سوریا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هاوكات نوسینگه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه "ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ژماری تایبه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X"ی ئێستا و تویته‌ری پێش‌و هاككراوه و تائێستا نه‌توانراوه بگه‌ڕێنرێته‌وه".
نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵ ده‌ڵێت: "هه‌ر بابه‌تێكیش كه له‌و هه‌ژماره‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نابیانه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراقه‌وه
ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ژماری تایبه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X"ی ئێستا و تویته‌ری پێش‌و هاككراوه و تائێستا نه‌توانراوه بگه‌ڕێنرێته‌وه، هه‌ر بابه‌تێكیش كه له‌و هه‌ژماره‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نابیانه.
له ئێستادا تیمی ته‌كنیكی سه‌رقاڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ن. تكایه كلیك له‌سه‌ر هیچ نامه‌یه‌ك یان لینكێك مه‌كه‌ن كه له‌م هه‌ژماره‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
PM:11:44:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت