محه‌مه‌د حه‌كیم: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم باكیان به دۆخی خراپی خه‌ڵك نییه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌توانن له داهاتی ناوخۆ مووچه‌یه‌ك بده‌ن، ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم زۆر خه‌مساردانه باكیان به دۆخی خراپی خه‌ڵك نییه".
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له بابه‌تێكدا له‌ژێر ناوی "شه‌ڕ و مووچه"، نووسیویه‌تی: "ئه‌و شه‌ڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی گرژی كردۆته‌وه و ڕوونیش نییه دۆخه‌كه ده‌گاته كوێ و تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، له نێو ئه‌م دۆخه ناجێگیر و پڕله قه‌له‌قیه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم زۆر خه‌مساردانه باكیان به دۆخی خراپی خه‌ڵك نیه".
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ڵێت: "ئه‌وه نزیك ده‌بینه‌وه له مانگی حه‌وت كه‌چی هێشتا مووچه‌ی مانگی پێنجیان دابه‌ش نه‌كردوه، كه ژیان و قوتی زۆرینه‌ی خێزانی كورد له‌سه‌ر مووچه‌كه‌یه‌تی".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ململانێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نابێ ببێته پاساو بۆ ئه‌وه‌ی بیر له پێدانی مووچه نه‌كرێته‌وه لانیكه‌م ده‌توانن له داهاتی ناوخۆ مووچه‌یه‌ك به مووچه‌خۆران بده‌ن تا له‌وه زیاتر دۆخی خه‌ڵك خراپتر نه‌بێت".
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی "برسیكردن لێكه‌وته‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توڕه‌یی كۆمه‌ڵگه هه‌یه و ده‌بێته هۆكاری بۆ ناسه‌قامگیری هه‌مه‌لایه‌نه له وڵاتدا‌و هه‌ره‌شه‌ش بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌ر وڵاتێك بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 21ی حوزه‌یران بوو، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌دا.
PM:11:05:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت