ره‌وتی هه‌ڵوێست پشتگیری بۆ بانگه‌وازی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی پشتگیری بۆ بانگه‌وازی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راگه‌یاند و ده‌ڵێت كه "ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هاتوه ده‌یخه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان".
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ بانگه‌وازی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "به‌هۆی هه‌ڵه و چه‌وتیه‌كانی حوكمڕانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له ئاستێكی خراپدایه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئێمه له ره‌وتی هه‌ڵوێست، به‌ده‌م بانگه‌وازی ده‌سته‌ی ناڕازیه‌وه ده‌چین… به‌شدارو هاوڕێگایان ده‌بین. داواكارین له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان، به موچه‌خۆرو كاسبكاره‌وه‌و كه‌سوكاریانه‌وه، به‌شداری به‌رچاویان هه‌بێت له‌و چالاكیانه‌ی نوێنه‌رانی دڵسۆزی فه‌رمانبه‌رو مامۆستایانی ناڕازی بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن و چیتر بێده‌نگ نابین له‌ئاست سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان".
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی راشیگه‌یاندووه كه "داواكارین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پشتیوانی ده‌نگی ناڕازی موچه‌خۆران بن".
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "بڕیارمانداوە بێدەنگی بشکێنن و دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بکەنەوە".
PM:08:11:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت