مامۆستایان و فەرمانبەران بێدەنگی دەشکێنن، دژی دابەشنەکردنی مووچە خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە


وێستگەنیوز-

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانی بڕیاریاندا بێدەنگی بشکێنن و دەست بە خۆپیشاندان بکەنەوە دژی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە.


ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "بڕیارمانداوە بێدەنگی بشکێنن و دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بکەنەوە".

ئاماژەیان بەوەشکرد، "نەبوونی مووچە کارەساتی بەسەر ژیان و گوزەرانی هەموواندا هێناوە، بێدەنگی زیاتر دەبێتە خوڵقاندنی کارەساتی گەورە".

داواشیان لە لایەن ئۆپۆسیزیۆنەکان و فەرمانبەران و مامۆستایان و هاوڵاتییان کرد "هەموویان بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە بێنە مەیدان و واز لە قسەی سەر شاشە و راگەیاندنەکان بهێنن و بەشداری لە خۆپیشاندانی رۆژی پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025، بکەن کە کاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئەنجام دەدرێت".


PM:07:04:21/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو