کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی: دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بوەستن، ئێرانیش هێرشەکانی رادەگرێت


وێستگەنیوز-

کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی بوەستن، ئێمەش هێرشەکانمان رادەگرین، ئاماژە بەوەشدەکات، دەروازە سنوورییەکان بەشێوەی 24 کاتژمێری کراوەن.


ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، محەمەد مەحمودیان، کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "خۆشبەختانە هەر لە دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و ئێراندا سیاسییەکان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیان راگەیاند".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشێوەی 24 کاتژمێری دەروازە سنوورییەکان کراوەن و هیچ کێشەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروستنەبووە".

دەڵێت، "دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی بوەستن، ئێرانیش هێرشەکانی رادەگرێت".




PM:05:17:21/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت