مه‌ریوان قه‌ره‌نی: كه‌س نازانێت زیاتر له 100 ملیار دۆلاری عێراق له چیدا خه‌رج كراوه!
وێستگه‌نیوز-
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به‌رده‌وام گله‌یی و گازانده له ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێز له سه‌روه‌ریی ئاسمانی عێراق ناگرێت و فڕۆكه‌كانی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا تێده‌په‌ڕن و ده‌چن ئێران مووشه‌كباران ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت مووشه‌كه‌كانی ئێرانیش هه‌ر به ئاسمانی عێراقدا تێده‌په‌ڕن و ده‌چن ئیسرائیل مووشه‌كباران ده‌كه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌م دۆخه‌ی ئێستا له عێراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه كه لۆژیكی هێز فه‌رمانڕه‌وای دۆخه‌كه‌یه، گله‌ییكردن و په‌نابردن بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵكو وڵاتانی دونیا له رێگه‌ی پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیا و هێزی سه‌ربازیی خۆیان، وڵاتانی دیكه ناچار ده‌كه‌ن رێز له سه‌روه‌ریی خاك و ئاسمانه‌كه‌ی بگرن. به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتر په‌رله‌مانتارێك گوتوویه‌تی، سیسته‌می به‌رگریی عێراق توانای خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆترێكیشی نییه!".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی كه‌هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقه، ده‌ڵێت: "له عێراقی نوێ‌دا له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ، لانی كه‌م زیاتر له 100 ملیار دۆلار بۆ لایه‌نی سه‌ربازی خه‌رج كراوه، ئه‌مه بابه‌تی مووچه و هه‌ندێك تێچوویش هه‌ر له خۆی ناگرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه خه‌رجییه‌كان به‌م جۆره‌ن:
- له 2004 تا 2009: بڕی 11.32 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
- له 2010 تا 2015: بڕی 36.47 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
- 2016 تا 2019: بڕی 27.31 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی له عێراق خه‌رج كراوه.
- له 2020 تا 2023: بڕی 21.58 ملیار دۆلار له عێراق بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
- له 2023 تا ئه‌مڕۆش ده‌یان ملیار دۆلار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست خه‌رج كراوه.
باس له‌وه‌شده‌كات كه "به‌م جۆره له ماوه‌ی ئه‌و 21 ساڵه‌ی رابردوودا، زیاتر له 100 ملیار دۆلار له عێراق ته‌نیا بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ژماره‌یه، ئه‌و پاره‌یه‌ش ناگرێته‌وه كه به ناوی حه‌شدی شه‌عبی خه‌رج كراوه و به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌قه‌بڵێندرێت. به دڵنیاییه‌وه به‌و پاره‌یه بڕیار بوو سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی پێشكه‌وتوو، چه‌كی به‌رگریی پێشكه‌وتوو بكڕدرێت، كه‌چی عێراق ته‌نیا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جۆری (F16)ی ئه‌مریكی كڕیوه، ئه‌ویش به‌شی هه‌ره‌زۆری فڕۆكه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی چاككردنه‌وه (صیانه) له‌كار كه‌وتوون".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی راشیگه‌یاندووه كه "ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تێك زیاتر له 100 ملیار دۆلار له بواری سه‌ربازی خه‌رج بكات، چۆن له ڕووی دێ گازانده بكات و نه‌توانێت به‌رگریی له ئاسمانه‌كه‌ی بكات؟ یانیش ئه‌و پارانه‌ی بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی هه‌موو ته‌رخانكراوه‌كانی دیكه له عێراقدا، دزراون و كه‌س نازانێت ئه‌و زیاتر له 100 ملیار دۆلاره چی به‌سه‌ر هاتووه و به كێ دراوه؟".
PM:04:02:21/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت