شاسوار عەبدولواحید و نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، محەمەد حەسان، نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان کرد.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان شاسوار عەبدولواحید و نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بوو.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، باسی هەڵبژاردنە چاوەروانکراوەکەی پەرلەمانی عێراق کرا.


PM:02:04:21/06/2025










ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت