بافڵ تاڵەبانی: دژی شەڕ و وێرانکارین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە دیدارێکدا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.
لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "دژی شەڕ و وێرانکارین و پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە دەدرێن".
هەردوولا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی کاریگەریی شەڕەکە لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.
PM:01:50:21/06/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت