قۆناغێکی دیکەی شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ تەواودەکرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین رایدەگەیەنێت، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ تەواوکردنی قۆما‌غێکی دیکەی شەقامی 60 مەتری کەمەری قەڵادزێ (شەقامی مام).


ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی راپەڕین رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و برەودان بە ئاوەدانی دەڤەری ڕاپەڕین، دوابەدوایی جێبەجێ کردن و بەردەوامی چەند قۆناغێک لە تەواوکاری شەقامی(60)م قەڵادزێ کە هەر جۆرە بودجەیەک بۆ شارەوانی تەرخانکرابێت پشکی ئەم شەقامە دەستەبەرکراوە و لە ئێستادا قۆناغی چوارەمی چووەتە خزمەتی هاوڵاتییان و بەشی پێنجەمی سایدی دووی شەقامەکە لە بواری تەندەرین دایە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە کۆتا هەوڵیشدا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی شەشەم ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار و 402 ملیۆن دینار وەرگیرا لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتمان بە مەبەستی تەواوکردنی (پڕۆژەی 60م قەڵادزێ) کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ناوچەکە و خزمەتێکی بەرچاوی هاوڵاتییان و کارئاسانی هاتووچۆی سەرجەم سێکتەرەکانی دەڤەرەکە دەکات".


AM:09:53:21/06/2025




ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو