بڕی ملیۆنێک دۆلار بۆ کارکردن لە پاڵاوگەی دەربەندیخان خەرجکرا


وێستگەنیوز-

قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی کارکردن لە پاڵاوگەی دەربەندیخان، ملیۆنێک دۆلار خرایە سەر حسابی بانکی دەربەندیخان.


ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، "دوابەدوای کۆبوونەوەی ئیدارەی دەربەندیخان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەڵێندان بە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی دەربەندیخان، لەئێستادا لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە ئاگادارکراوینەتەوە بڕی 1 ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر هەژماری بانکی دەربەندیخان بە مەبەستی کارکردنەوە لە پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان، وابڕیارە کۆمپانیا تورکییەکە دەستبکاتەوە بە کارکردن لە دروستکردنی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان".

قایمقامی قەزاکە وتی، "لە هەوڵەکان بەردەوامن لەگەڵ فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و دابەشکردنی ئاوی ماڵان و لەئێستادا چەند گەڕەکێک رۆژ نا رۆژێک ئاو دابەشدەکرێت، هەوڵدەدەین بۆ تەواوی گەڕەکەکانی دیکەش چارەسەربکرێت و ئاوی پێویستیان پێبدرێت".

بەپێی راگەیاندراوەکەی قایقمامییەتی دەربەندیخان بێت، ئەمە سەرەتای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی قوباد تاڵەبانییە بۆ دەربەندیخانییەکان دواتر چەندین هەنگاوی دیکە دەنێرێت بۆ خزمەتکردنی قەزاکە.


PM:09:41:20/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت