ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکەوە روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 4:30 خولەک شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستگیرکرد کە لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی بەئۆتۆمبێل لەهاوڵاتییەک دەدات و هەڵدێت، ڕووداوەکە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکە".

ئاماژە بەوەکراوە، "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکرێت".

باسی لەوەشکرد، "دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە".


PM:07:37:20/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت