هه‌ردی سه‌ڵاح داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كات له‌سه‌ر مووچه و ده‌ڵێ خه‌ڵك چیتر توانای نییه
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامای په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كات سه‌ر مووچه و ده‌ڵێت: "خه‌ڵك چیتر توانای نییه".
هه‌ردی سه‌ڵاح له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا ده‌ڵێت: "خه‌ڵك چیتر توانای نیه ، هه‌ر ڕۆژێ كه‌ناڵێكی چه‌ن سه‌د ملیۆن دۆلاری و چه‌ند پڕۆژه‌ی ملیار دۆلاری بۆ كوڕه‌كانی عائیله‌یه‌ك بكرێته‌وه و به‌خه‌ڵكیش بڵێن مووچه نیه!!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "كاتی هه‌ڵوێستی جددیه له‌سه‌ر مووچه‌ی خه‌ڵك".
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه كه "حكومه‌تی سۆڤیه‌تی گه‌وره ته‌نها یه‌ك مووچه‌ی خه‌ڵكی نه‌دا ڕووخا، پۆڵه‌ندا ، كۆریای باكور ، كوبا ، جه‌زائیر ، ئه‌لبانیا ، ڤه‌نزوێلا ، زۆر ووڵاتی تریش ته‌نها مووچه‌ی خه‌ڵكیان نه‌دا ڕووخان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 20ی حوزه‌یرانه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌دا.
PM:01:28:20/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت