سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: هیچ كات به شه‌ڕ و كوشتار كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بووه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ كات به شه‌ڕ و كوشتار كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بووه، ده‌شڵێت: "خوازیاری وه‌ستاندنی ئه‌م جه‌نگه‌ین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 18/6/2025، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شورای گشتی، له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌شاری سلێمانی كۆبووه‌وه و له ووته‌یه‌كدا، تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "ئێمه چاوه‌ڕێی كۆتایی سته‌می شه‌ڕ و كاولكاری غه‌ززه بووین كه‌چی به‌ره‌یه‌كی تر له‌جه‌نگ و كوشتار كرایه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه".
ده‌شڵێت: "هیچ كات شه‌ڕ و كوشتار له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی جگه له ماڵوێرانی هیچی تری به‌دواوه نه‌بووه، بۆیه خوازیاری وه‌ستاندنی ئه‌م جه‌نگه‌ین و پێویسته ناوچه‌كه له‌م جه‌نگه به‌دوور بگیرێت".
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و عێراق و حكومڕانان وورد و ژیرانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌موو هه‌نگاوێكی پێوویست بنێن بۆ خۆ به‌دوورگرتن له تێوه‌گلان له جه‌نگ".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، تیشیكی خسته سه‌ر بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له ڕووی گرفتی ڕاگرتنی مووچه و زه‌روره‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چیتر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژیانێكی سه‌ختی داراییدا ڕۆژه‌كانیان نه‌گوزه‌رێنن".
PM:06:47:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت