کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا، پلەی گەرمی بە (2 بۆ 3) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی


AM:11:47:18/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت