ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ئەمنی ناوچەکە کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 18ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات. 
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی مەسرور بازانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت و سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن. 
 
لە بڕگەی یەکەم دا "دوایین دۆخی ناوچەكە، شەڕ و ئاڵۆزی، پێشهاتە سیاسی، سەربازی و ئەمنییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان" تاوتوێ دەکرێت. 
 
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە "پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە رێژەی 20٪ و بۆ 6 مانگی داهاتوو."
 
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، بڕگەی سێیەم تایبەتە بە بڕیارێکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە 159 تایبەت بە "دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و خستنەڕووی وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر ئەم بابەتە بە نووسراویان ژمارە 1162 لە 9ی نیسانی 2025."


AM:10:26:18/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت