کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆتایی هات


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لەسەر زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە، کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆتایی هات.

هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە، کۆبوونەوەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خەیاندووە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکیە، ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە بەشداریی هێرشەکانی ئیسرائیل لە بەرانبەر ئێران بکات.


PM:11:50:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت