نێچيرڤان بارزانى پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد


وێستگەنیوز-

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی حوزەیرانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان، تاوتوێ کرد.


بەپێی راگەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بێت، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ شەیخە بەشیر فەرحان، سڵاو و رێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و جه‌ختى له‌ خواستى ئيمارات بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.

ئاماژە بەوەدراوە، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.


PM:01:16:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت