زانا مەلا خالید: به‌غدا هەڵەیە ئەگەر پێی وابێت گه‌لی كوردستان برسی بكرێت كوردستان ده‌ڕوخێت
وێستگەنیوز-
به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا سیاسەتی برسیكردنی گەلی كوردستان پیادە دەكات، ئاماژە بەوەشدەکات، هەرێمی كوردستان بەرامبەر بەو سیاسەتە دەستەوەستان نابێت.
ئەمڕۆ شەممە 7ی حوزەیرانی 2025، زانا مه‌لا خالید، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، "ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق باسی ده‌كات بیانووگرتنە، له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به مه‌به‌ستی پیشاندانی نیازپاكی به‌رانبه‌ر به به‌غدا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ناوه، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیی كرد بۆ به‌غدا و ده‌رگای دانوستاندی كرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌مه نیشانه‌ی نیازپاكیی كوردستانه، هەروەها ئه‌م دوو حكومه‌ته رێككه‌وتنیان كردووه كه تا كۆتایی ساڵی 2025 هیچ گرفتێكی مووچه دروست نه‌بێت و لە دادگای خۆیان بڕیار دراوه ئه‌گه‌ر گرفتی ته‌كنیكی لەنێوان هه‌ردوولا هه‌بێت، نابێت مووچه‌ی مووچه‌خۆران بكرێته گرفت له‌نێوانیان، چونكه پێشبینیی ئەوە دەكرا كە لە بەغداوە گرفت له به‌رده‌م مووچه دروست بكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌رێمی كوردستان هیچ كات ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و سەركردایەتییەكی به‌هێزمان هه‌یه، حكومه‌تێكی به‌هێزمان هه‌یه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، گرنگە ئێمەی خەڵکی کوردستان به‌م خۆڕاگرییه بمێنینه‌وه و به‌رانبه‌ر به هه‌موو هێرشەكانی به‌غدا بوه‌ستینه‌وه".
زانا مەلا خالید وتی، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی خۆی هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه هه‌مووی جێبه‌جێ كردووه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا باس كراوه كه ده‌رگای كوردستان كراوه‌ته‌وه، چاودێریی دارایی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، هه‌موو لیژنه‌كان ئاماده‌ن، وه‌رن بزانن كه كهموكوتی لە كوێدایە بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت. پارتی هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن بووه".
وتیشی، "به‌داخه‌وه كارتی برسیكردنی خه‌ڵك له كاتێكی هه‌ستیار و له رۆژانی جه‌ژن بەكارهێنرا، بۆچی داعش له موسڵ بوو ئه‌وان مووچه‌یان بۆ مووسڵ ده‌نارد، ئه‌ی بۆچی بۆ هه‌رێمی كوردستان مووچه نانێرن؟".
باسی لەوەشکردووە، "عهقڵییەتێك له به‌غداوه هه‌یه پێی وایه ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردستان برسی بكرێت كوردستان ده‌ڕوخێت، به‌ڵام ئه‌وانه زۆر هه‌ڵه‌ن، كوردستان به هێرشی داعش و خیانه‌تی ناوخۆیی و برسیكردن له‌ناو نه‌چوو، هەرگیز له‌ناو ناچێت، ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌رێت و گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر پێی خۆی ده‌وه‌ستێت".
PM:04:37:07/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت