پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوام دەکەن
وێستگەنیوز-
پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لە هەولێر و ئیدارەی سۆران بڕیاری بایکۆتیان دا.
لە راگەیەندراوێکدا پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لە هەولێر رایانگەیاند، "بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی کارکردنیان و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، چیتر لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و سۆران دەوام ناکەن".
بەپێی راگەیەندراوەکە بێت لە سبەینێ شەممە 7ی حوزەیرانی 2025 پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لە پارێزگای هەولێر و سۆران بایکۆتی دەوام دەکەن تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
PM:09:19:06/06/2025
ئهم بابهته 1532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت