هۆشیار زێباری: لەدوای راگرتنی مووچە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر خراپە


وێستگەنیوز-

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێت، پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان خراپە، ئاماژە بەوەشدەکات، حکومەتی عێراق پابەندی دەستوور و یاسا نییە.


ئەمڕۆ هەینی 6ی حوزه‌یرانی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز عەرەبی رایگەیاند، "پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان خراپە، بەتایبەت دوای بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان"، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد ئەگەری بەنێودەوڵەتیبوونی قەیرانەکانی هەرێم لەئارادایە.

هۆشیار زێباری وتی، "بڕیاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، بڕیارێکی تەواو سیاسی، ستەمکارانەیە و لە کاتێکی خراپ دایە".

وتیشی، "حکومەتی عێراق بەم بڕیارەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی پێشێل کردووە، هەر ئەمەش هۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئابووریی بووە لە هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان پشکی لە 12%ی لە بودجەی عێراق هەیە، بەڵام حکومەتی عێراق پابەندی دەستوور و یاسا نییە، بڕیاری بڕینی مووچەش لەلایەن حکومەتی عێراق پێچەوانەی دەستوور و فیدراڵییەتە، ئامانج لێی لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە".


PM:06:04:06/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو