ئومێد خۆشناو: ئەو زوڵم و ستەمەی لە بەغداوە دەكرێت چیتر قبووڵ ناكرێت


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی 6ـی 6ـی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەداخەوە جەژنی ئەمساڵ سەرباری نیگەرانییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق، زوڵم و ستەم و نادادیی عێراق بەردەوامە."

ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، بودجەی عێراق وەك خۆی بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە و لەهەمانكاتدا دەستوور پێشێلدەكرێت.

هەروەها جەختیكردەوە کە، "ئەو زوڵم و ستەمەی لە بەغدادەوە دەكرێت چیتر قبووڵ ناكرێت".


PM:12:31:06/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو