نێچیرڤان بارزانی: كوردستانييان دڵنیادەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان
وێستگەنیوز-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، "به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جەژنی قوربانه‌وه، جوانترين و گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشکەش بە هەموو موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم جه‌ژن به خێر و خۆشى بگه‌ڕێته‌وه و ئارامى، ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەم بۆنه پيرۆزه‌دا، داكۆكى له واتا و ماناکانی جه‌ژن له قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ين. بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی گيانى لێكگەیشتن و هاوکاری و کارکردنی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی كێشه و ئاڵنگارييه‌كان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو هاووڵاتیيان".
نێچیرڤان بارزانی وتی، "كێشه‌ى مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان، ده‌بێ به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور و یاسا و ڕێكکەوتنەکان چاره‌سه‌ر بكرێت كه خزمەت بە بەرژەوەنديی گشتيى وڵات بکات. كوردستانييان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر".
وتیشی، "هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژيك و بەرپرسیاريه‌تيی هاوبه‌ش، بە شێوەیەک دڵنیايى لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو پێكهاته‌كانى عێراق بدات".
PM:08:44:05/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت