هاتووچۆی هەولێر: لە جەژندا هاتووچۆی ماتۆرسکیل و بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە
وێستگەنیوز_
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەبێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە، هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لەبەر دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیاران، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان قەدەغەیە.
بە شێوەیەکی گشتیی هاتووچۆ لە سەرجەم بۆنەکاندا و بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، هاتووچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل لە شوێنە گەشتیارییەکاندا قەدەغە دەکات.
PM:01:33:05/06/2025
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت