دژه‌تیرۆر ژماره‌یه‌ك تیرۆریست له سنوری چیای حه‌مرین ده‌ستگیرده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند كه پاڵپشت به زانیاری وردی هه‌واڵگری، هێزه‌كانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئۆپه‌راسیۆنێكیان له نزیك چیای حه‌مرین ئه‌نجام دا.
دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ورد و بێ زیان ئه‌نجامدرا، توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن كه پێشینه‌ی كاری تیرۆریان هه‌بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێك له گیراوه‌كان به‌رپرسی كاری لۆجستی ڕێكخراوتی تیرۆرستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بووه له سنورێكی دیاریكراو".
راشیگه‌یاندووه كه "بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر سنور نازانن و له هه‌رجێیه‌ك مه‌ترسی پاشماوه‌كانی تیرۆرستان هه‌بێت، دژه‌تیرۆر و هاوبه‌شه‌كانی له‌وێ ئاماده‌ن و ده‌ستێكی پۆڵایینین به‌ره‌و ڕوویان و قه‌ڵغانێكن بۆ پاراستنی ئاسایشی ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
PM:11:01:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت