ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رپرسێكی هه‌ڵاتووی كوردی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2025، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق راده‌ستكردنه‌وه‌ی حه‌مدیه جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عێراقی راگه‌یاند كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتبوو.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "حه‌مدیه جاف به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عێراقی كه هه‌ڵهاتبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، راده‌ستی به‌غدا كرایه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌لجاف به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپۆل) له 1ی ئایاری ئه‌مساڵدا ئه‌نجامدراوه".
له ئازاری ساڵی 2024دا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی زانیاری سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات راگه‌یاند.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌و كاته‌دا وتی: "دۆسێكانی حه‌مدیه جاف كه 17 دۆسێیه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلاری له ئه‌ستۆدایه. له ئێستادا پێنج دۆسێی ته‌واو كراوه، یه‌ك دۆسێی به‌سه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی و دادگاییكردنی".
حه‌مدیه جاف به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانیی عێراق كه ژنێكی كورده و سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ئه‌و كاته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی ئاراسته‌كرا و له ناوه‌ڕاستی 2016 له پۆسته‌كه‌ی لادرا، دواتر به‌ره‌و ده‌ره‌وه وڵات هه‌ڵهات.
له ساڵی 2021دا دادگایه‌كی عیراق به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی 40 ملیۆن دۆلار، سزای 5 ساڵ زیندانی به نائاماده‌یی به‌سه‌ر حه‌مدیه جاف به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عیراقی سه‌پاند.
PM:08:53:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت