سروه عه‌بدولواحید بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم: مانگێك له جیاتی دزی مووچه بده‌ن گه‌ر كه‌رامه‌تتان ئه‌یه‌شێت
وێستگه‌نیوز-
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "مانگێك له جیاتی دزی مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆران بده‌ن ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌تتان ئه‌یه‌شێت".
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم نووسیویه‌تی: "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناده‌ن و ناتوانن هه‌رێم به‌ڕێوه به‌رن، مووچه ئه‌بڕن، پاشه‌كه‌وت ئه‌كه‌ن داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی ئه‌دزن ئیتر چۆكی چی دانانێن و كه‌رامه‌تی چی؟".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "هه‌ر به‌ڕاستانه شكست و دزی و ساخته‌چێتی به به‌رگری و كه‌رامه‌ت به خه‌ڵك ئه‌فرۆشنه‌وه، واز له‌م قسه سواوانه بهێنن و بۆ جارێكیش بێت ساحێب كه‌رامه‌ت و ویژدان بن و واز له حوكمڕانی بێنن".
بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌شڵێت: "دان به‌وه‌دا بنێن كه ئێوه ناتوانن حوكمڕان بن و كۆمه‌ڵێك مافیان خه‌ڵكی كوردستانتان داماو كردووه".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌كورتی به‌غدا ئه‌ڵێ ئێوه ناتوانن پابه‌ند بن به هیچ ڕێكه‌وتنێكه‌وه و هۆكاری مووچه بڕینن فه‌رموون مانگێك له جیاتی دزی مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆران بده‌ن ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌تتان ئه‌یه‌شێت جگه له‌مه هه‌موو شتێك كه ئه‌یڵێن یان ئه‌یكه‌ن درۆی شاخداره..".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 4ی حوزه‌یرانه و دوو رۆژی تر جه‌ژنه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
PM:07:09:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت