سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی یه‌كێتی جه‌ختيان له پاراستنی ئاسایشی عیراق و هه‌رێم كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختیان له زامنكردنی مافی هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد و له دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵات و ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان هه‌ردوولا جه‌ختیان له "زامنكردنی مافی هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "بافڵ تاڵه‌بانی ستایشی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی د. له‌تیف جه‌مال ره‌شیدی كرد بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
PM:06:28:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت