5 تۆمه‌تباری ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته له بازاڕه‌كانی سۆران راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی هه‌ولێردا هاتووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران ـ به‌شی ناوشار (5) تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
1- ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به ناوی (ا.ا.م.) دانیشتووی شاری شنۆی ئێران به تۆمه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته له‌جۆری (25) هه‌زار دیناری عێراقی.
2- ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (ا،.ب.م.) و (ر.ا.ح.) دانیشتووی سۆران، به‌تۆمه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته له جۆری (50) هه‌زار دیناری عێراقی.
3- ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (م.خ.م.) و (ب.ی.ح.) دانیشتووی شاری شه‌مزینانی توركیا، به‌تۆمه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ساخته له جۆری (100$)دۆلاری ئه‌مریكی.
ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌وه به پێی یاسای ژماره 281ی له یاسای سزادانی عێراقی، په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و رووبه‌ڕووی دادگا كراون.
PM:05:06:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت