ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیارێكی ده‌رباره‌ی مووچه نه‌دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٤ی حوزه‌یرانی 2025، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ بابه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی له‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی به ته‌واوی جێبه‌جێ كردووه و شه‌فافانه سه‌رجه‌م داتا و زانیاریه‌كانی دارایی بۆ تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ وهه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو و له سه‌ره‌تای ساڵی دارایی 2025 ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ وهه‌رێم ئیمزاكرا بۆ دابینكردنی ته‌واوی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئه‌مساڵ ئه‌ویش پشتبه‌ست به بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی كه ڕێگه نادات ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، هۆكار بێت بۆ ڕاگرتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق بنه‌مای یه‌كسانی له نێوان سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان جێگیركردووه و دادگای فیدڕاڵیش جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم وه‌ك هاوتاكانیان له حكومه‌تی فیدڕاڵیی، بۆیه نابێت له ژێر هیچ پاساو وبیانوویهك، قوتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ هه‌شت مانگی داهاتوو رابگیرێت به تایبه‌تیش كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه بۆ جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، بۆیه حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌م بڕیاره سیاسیه‌ی؛ گه‌مارۆ ده‌خاته سه‌ر هه‌رێم و ئه‌م بڕیاره سزادانی به‌كۆمه‌ڵی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی هه‌رێمه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران؛ بڕیاری راگرتنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نا ده‌ستووریی و نایاسایی ده‌زانێت و داوای كرد ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، پێداچوونه‌وه‌ی پێویست به‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بكات له‌به‌ر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بێبه‌ش نه‌بن له شایسته‌كانی خۆیان وكار به دوا ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ وهه‌رێم بكرێت. هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری وڵاتان بكرێت كه تێیدا لایه‌نه ده‌ستووریی و یاسایی و داراییه‌كان ڕوونبكرێته‌وه و داوای هاوئاهه‌نگیی و پشتیوانیی چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی مووچه‌ی هه‌رێم بكرێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور.
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی نووسراوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه پێشنیاریان كردووه لێخۆشبوو‌ن بۆ كوڕ‌و كچی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی بكرێت له پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 158 له 2025/3/12 بۆ ئه‌وانه‌ی كه سوودمه‌ند نه‌بوون له منحه و دیاریی هاوسه‌رگیریی، پاش خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن عه‌بدوڵلای حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌كۆی ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه دا.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی بابه‌تی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدان و داهات و پێشینه‌ی به‌رده‌وام و كرێی رۆژانه.
پاش گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای پشتیوانی بۆ ڕه‌وایه‌تی داواكاری ئه‌و كارمه‌ندانه له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به بڕیارێكی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ڕاسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه ئاماده‌كاری باشتری بۆ بكرێت له ڕووی یه‌كخستنی ژماره و ئاماره‌كان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان وسه‌ره‌ڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیداریی و دارایی بابه‌ته‌كه، تا له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی له سه‌رجه‌م موسڵمانان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌و بۆنه‌یه‌وه، بڕیاردرا له ڕۆژی هه‌ینی 2025/6/6 تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 2025/6/9 ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان بێت و ڕۆژی سێشه‌ممه 2025/6/10 ده‌وامی فه‌رمیی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
PM:04:43:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت