فارس عیسا: هه‌رێم زۆر كارتی فشار و رێگای هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه هه‌رێم زۆر كارتی فشار و رێگای هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌شڵێت: "هه‌ولێر چۆك دانادات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 04-06-2025، فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X)، په‌یامێكی له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و چۆنییه‌تی چاره‌كردنی، بڵاوكرده‌وه.
فارس عیسا نووسیویه‌تی: "بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، له‌وانه‌ش قه‌یرانه داراییه‌كان و كێشه‌كانی دیكه، هه‌رێم هێنده لاواز نییه وه‌كوو هه‌ندێك لایه‌ن بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه".
ده‌شڵێت: "زۆر كارتی فشار و ڕێگای هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردن، له‌وانه‌ش كارتی یاسایی و ده‌ستووری، هه‌روه‌ها هاوبه‌شه‌كانمان له نیشتمان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا".
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "هه‌ولێر چۆك دانادات".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 4ی حوزه‌یرانه و دوو رۆژی تر جه‌ژنه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
PM:04:32:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت