عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: تازە جەژنە و ئەستەمە مووچە دابین بکرێت


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و پرسی مووچە بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو. عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت، "گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر مووچە لەسەر کرا".
 
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود رایدەگەیەنێت: "لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕووی یاسایی و دەستوورییەوە، ئەگەر پێویستی کرد لەدوای پشووەکانی جەژن رێکاری دەستووری دەگیرێتەبەر."
  
ئاماژی بەوەشکرد، هەموو وەزیرەکانی حکومەت لەسەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی مافەکان بەپێی دەستوور و یاسا، یەک دەنگ بوون.
 
سەبارەت بە دابینکردنی مووچە پێش جەژن، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود باسی لەوە کرد، "تازە جەژنە و ئەستەمە مووچە دابین بکرێت."


PM:01:42:04/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو