ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌سووه‌كه‌ی كوشت، كۆتایی به ژیانی هێنا
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن-
ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی سێ ڕۆژ پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه خه‌سووی خۆی كوشت، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، له سه‌ر رێگای قائید خۆی كوشت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له‌كاتی هه‌وڵدانی هێزه‌كانی پۆلیسی چوارقوڕنه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه خه‌سووی خۆی كوشت و سێ كه‌سی بریندار كرد، تۆمه‌تباره‌كه به ده‌مانچه گولـله‌یه‌كی له‌سه‌ری خۆی دا و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه، تۆمه‌تباره‌كه ناوی ”س. س."ه و له‌سه‌ر رێگای قائید كۆتایی به ژیانی هێناوه.
ئه‌و تۆمه‌تباره دانیشتووی حاجیاوایه و و سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی خه‌زوورانی به‌هۆیه‌وه خه‌سوی خۆی كوشت و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و خێزانه‌شی برینداركرد.
PM:06:49:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 5096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت