عومه‌ر گوڵپی بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم: ده‌توانن مووچه بده‌ن، بۆ نایده‌ن؟
وێستگه‌نیوز-
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان روو به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌رمیلێك ته‌نها (15) دۆلاریشتان ده‌ست كه‌وتبێت، ئه‌وه له (30) مانگی ڕابردوودا له فرۆشتنی نه‌وت، نزیكه‌ی ( 3 ملیار) و (750 ملیۆن) دۆلارتان ده‌ستكه‌وتووه، ده‌كاته زیاتر له (5 ترلیۆن) دینار، به‌شی پێنج مووچه ده‌كات، بۆ نایده‌ن؟".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، عومه‌ر گوڵپی ئه‌م خاڵانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
له مانگی (3)ی ساڵی (2023)ه‌وه كه فرۆشتنی نه‌وت به بۆری ڕاگیرا، هه‌موو ڕۆژێك ئێوه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات (320.000) به‌رمیل نه‌وتتان به پاڵاوگه‌و ته‌نكه‌ر فرۆشتووه، كه تا ئه‌م مانگه ده‌كاته نزیكه‌ی (250 ملیۆن) به‌رمیل نه‌وت!
ئه‌گه‌ر له فرۆشتنی به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها (15 دۆلار)تان ده‌ست كه‌وتبێت، ئه‌وه له فرۆشتنی ئه‌و (250 ملیۆن) به‌رمیله نزیكه‌ی ( 3 ملیار) و (750 ملیۆن) دۆلارتان ده‌ستكه‌وتووه، كه به دینار ده‌كاته (5 ترلیۆن) دینار!
ئه‌و (5 ترلیۆن) دیناره، به‌شی پێنج مووچه‌ی ته‌واوه‌تی مووچه‌خۆران ده‌كات، كه‌واته بۆ مووچه دابه‌ش ناكه‌ن؟
ئه‌و داهاته‌ی نه‌وت یه‌ك دیناری بۆ مووچه خه‌رج نه‌كراوه و به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی ناردووه، یه‌ك دیناریشی نه‌دراوه‌ته به‌غدا، یه‌ك دیناریشی نه‌دراوه‌ته وه‌زاره‌تی داراییه‌كه‌ی خۆتان، كه‌واته چیتان لێ‌كرد؟ بۆ مووچه‌ی پێدابه‌ش ناكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر ئێوه هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ژیانی خه‌ڵك هه‌ڵناگرن، بۆچی به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه قسه ده‌كه‌ن؟ بۆچی ناوی خۆتان ناوه "حكومه‌ت"!
PM:05:11:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت