شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ په‌روین بوڵدان: هه‌وڵه‌كانت بۆ ئاشتی جێی شانازییه
وێستگه‌نیوز-
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی په‌روین بوڵدان، به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته كرد و رایگه‌یاند كه "سه‌ركردایه‌تیكردن و هه‌وڵه بێووچانه‌كانی بۆ زامنی یه‌كڕیزی و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی جێی شانازی و پێزانینه".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی له خاتوو په‌روین بوڵدان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی توركیا".
له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "سه‌ركردایه‌تیكردن و هه‌وڵه بێووچانه‌كانی بۆ زامنی یه‌كڕیزی و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی جێی شانازی و پێزانینه.
خانمی یه‌كه‌می عێراق راشیگه‌یاندووه كه "هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ ئه‌خوازم له بنیاتنانی دوارۆژێكدا كه هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌ل له‌خۆبگرێت، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی ئاشتی كه ئێستا كه‌وتۆته‌گه‌ڕ".
PM:05:00:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت