بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێك ئاراسته‌ی په‌روین بوڵدان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی په‌روین بوڵدان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و ده‌ڵێت: "هیوادارم ئه‌زموون و لێهاتووییتان ببێته فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی".
له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی-دا هاتووه "به‌ڕێز په‌روین بوڵدان، له دڵه‌وه پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی دهستنیشانكردنتان وه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "هیوادارم ئه‌زموون و لێهاتوویی به‌ڕێزتان ببێته هاوكار و فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له باكووری كوردستان و توركیا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "وه‌ك چۆن سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كه‌م سه‌ركرده بوو شانی دایه به‌ر سه‌رپێخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش پاڵپشتی ئێوه ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه.
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی هاوبه‌شێتی و دۆستایه‌تی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه".
PM:03:35:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت