قوباد تاڵەبانی بۆ پەروین بوڵدان: دڵنیام لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەکات بە بۆنەی بوون بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "خاتوو پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە بۆنەی دەستنیشانکردنتان بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پیرۆزباییتان لێدەکەم".
ئاماژەی بەوەکرد، "بە گرنگییەوە دەڕوانینە هەوڵەکانتان وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەری سیاسی و پەرلەمانی کە بەردەوام هەوڵی باشتر چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و برایەتی و پێکەوەژیان و رەخساندنی ئاشتی و دادپەروەری دەدەن".
لە پەیامەکەشدا هاتووە، "هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و دڵنیام لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گرنگتر دەبینن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا".
PM:01:28:03/06/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت