کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى و شەو و بەرەبەیانى زووى چوارشەممەدا،
پلەکانی گەرما 2 بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 4ی حوزەیرانی 2025، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لەو ناوچانەدا، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرما:

هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی


AM:10:29:03/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو