هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، "لەئێستادا رێگەی کەلار بۆ ناحیەی باوەنوور لە (ملەی بەردەسور) نێوان زانکۆی گەرمیان و گوندی بەردەسور بەهۆی کارکردنەوە، جووت سایدەکە دەبێتە یەک ئاراستە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سایدی هاتن بۆ ناو شاری کەلار لە نزیک گوندی بەردەسور دادەخرێت و شۆفێریکردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداربن و بە ووریایی و شۆفێری بکەن".
AM:09:51:03/06/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت