دارا سێكانیانی: حکومەتی هەرێم ستەمێکی تر لە مووچەخۆران دەکات
وێستگه‌نیوز-
دارا سێكانیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند كه حکومەتی هەرێم به‌بڕیاری ستەمێکی تر لە مووچەخۆران دەکات.
له گرته‌یه‌گی ڤیدیۆییدا دارا سێكانیانی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ جارێكی تر وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی 4753 به‌داخه‌وه سته‌مێكی تری له مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم كرد و داواده‌كات موسته‌حه‌قاتی خانه‌نشینی سه‌دا 3 بگه‌ڕێننه‌وه كه بۆ نزیكه‌ی 9 ساڵ و نیو ده‌كات.
دارا سێكانیانی ده‌ڵێت: "حكومه‌تێك نه‌یتوانیبێت مووچه دابین بكات بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی و پله‌به‌رزكردنه‌وه و شایسته‌ی داراییه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا پێبدات، به‌رده‌وام له بیری ئه‌وه‌دایه چۆن سزای فه‌رمانبه‌ره‌كانی بدات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌پرسێت: "بۆ كاتی خۆی جێبه‌جێت نه‌كرد؟ كه جێبه‌جێت نه‌كرد، بۆ ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر باجه‌كه‌ی بدات؟ له‌كوێی دنیادا هه‌یه یه‌كێكی تر كه‌مته‌رخه‌م و تاوانبار بێت و یه‌كێكی تر باجه‌كه‌ی بدات؟".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌ر مووچه‌خۆرێك مانگی 500 هه‌زار دیناری هه‌بێت، ده‌بێت بۆ ماوه نزیكه‌ی 9 ساڵ و نیو مانگی 15 هه‌زار دینار بداته‌وه، گه‌ر به 3 ساڵ بیداته‌وه ده‌بێت هه‌موو مانگێك 50 هه‌زار دینار بداته‌وه به حكومه‌تی هه‌رێم.
ده‌شڵێت: "ئه‌م حكومه‌ته ئه‌ندازیاری قه‌یرانه‌كانه، قه‌یران به قه‌یران چاره‌سه‌ر ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی پلانی هه‌بێت مووچه زه‌وتكراوه‌كانی خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه، جارێكی تر ده‌ست بۆ قوت و بژێوی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌بات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته هه‌موو لایه‌نه به‌رپرسه‌كان سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه‌سه‌ر خه‌ت و ئه‌م زوڵمه قبوڵ نه‌كه‌ن كه جارێكی تر حكومه‌تی هه‌رێم سته‌م له هاوڵاتیان ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌م حكومه‌ته بۆته مۆته‌كه به‌سه‌ر گیانی هاوڵاتیانه‌وه، ئه‌م حكومه‌ته له بری خزمه‌ت بۆته نیقمه‌ت و كێشه و ده‌ردی سه‌ری و گرفت بۆ تاك به‌تاكی هاوڵاتیانی هه‌رێم و پێویسته هاوڵاتیان رازی نه‌بن به‌م زوڵم و سته‌مه".
PM:09:07:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت