شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان له داخستنی رێگای سلێمانی - دوكان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كاته‌وه كه له رۆژانی داهاتوودا له نزیك پردی تاسڵوجه رێگای سلێمانی – دوكان داده‌خرێت و رێگای لاوه‌كیشی دیاریكردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له چوارچێوه‌ی كاركردنی به‌رده‌وام له شه‌قامی (100)مه‌تری كه ناسراوه به شه‌قامی شاڕێی بابان، به‌هۆی كاركردن له (یه‌كتربڕی تاسڵوجه)، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌پێی به‌رنامه‌ی كاركردنیان له (رۆژانی داهاتوودا و له نزیك پردی تاسڵوجه ڕێگای سلێمانی - دوكان داده‌خرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا هێلكاری داخستن و كردنه‌وه‌ی ڕێگای لاوه‌كی دیاری كراوه.
راشیگه‌یاندووه كه له وێنه‌كه‌دا ئه‌و رێگایه‌ی داده‌خرێت به ره‌نگی (سوور) دیاری كراوه و رێگای لاوه‌كی ده‌كرێته‌وه كه له وێنه‌كه‌دا به ره‌نگی (سه‌وز) دیاری كراوه.
PM:08:02:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت